گوڵستان قلیچ کۆچیگیت جێگری گرووپی پەرلەمانی دەمپارتی لە لێدوانێکدا لەبارەی کۆمیسیۆنی "هاوڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی"، وتی: هەر وەک چۆن پەرلەمان بۆ پڕۆسەی ئاشتی گوێ بۆ لێدوانی قوربانیانی شەر و دامودەزگا مەدەنییەکان دەگرێت، پێویستە ڕوانگە و پێشنیارەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش ببیستێت.
ناوبراو هەروەها لە کاردانەوە بە ڕەخنەکانی ئەمدواییەی یۆکسێل ئەرسەلان، پەرلەمانی پارتی باش، جەختی کرد: ئێمە هەر لە دەسپێکەوە دەمانزانی کە دژبەرانی ڕەوتی ئاشتی دەست دەکەن بە چواشەکاری و ورووژاندنی هەستی جەماوەری و بڵاوکردنەوەی هەواڵی فەیک، بەلام ئەوەی کە ئەم پاگەندانە لە لایەن پەرلەمانتارێکەوە ئاراستە کراوە کە تەنانەت ئەندامی کۆمیسیۆن نییە، نیشاندەری هەڵویستی ئاژاوەگێڕانە و تێکدەرانەیەتی لە دژی کۆمیسیۆنەکە و خەڵکی باش دەزانن چ کەسانێک بە خوێن و توندوتیژی تێراو دەبن و کێ بەرگری لە ئاشتی و یەکسانی دەکات و داهاتووی ئەم وڵاتە تەنیا بە یەکسانی، ئازادی و بیستنی هەموو دەنگەکان دەخەمڵێت.
Your Comment